ئه‌مریکاگرنگترین

کارمەندێکی خزمەتگوزاری بە هۆی مێسی لە کارەکەی دوورخرایەوە

یاریگا –

کارمەندێکی پاککەرەوە لەسەر داواکردنی واژۆی مێسی، لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.

پیاوێکی کۆڵۆمبی بە ناوی کریستیان سالامانکا، کارمەندی کۆمپانیاییەکی خاوێن کردنەوەیە و ئەو کۆمپانیایە سەرپەرشتی خاوێنکردنەوەی یاریگای ئینتەر مەیامی دەکات.

لە یاری نێوان ئینتەر مەیامی و ئۆرلاندۆ سیتی کە یانەکەی مێسی بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەیان بردەوە، پاککەرەوەکە بە جلی کۆمپانیا چووە نێو یاریگا، بەڵام درێسێکی ئەرجەنتینی لەژێرەوە پۆشیبوو، بۆ ئەوەی لە کاتی گونجاودا بتوانێت بە مێسی بگات و واژۆی بەدەستبهێنێت.

بەر لە دەستپێکردنی یارییەکە، پیاوە کۆڵۆمبییەکە واژۆی مێسی بەدەستهێنا، بەڵام واژۆیەکە بووە هۆکاری دوورخستنەوەی لە کارەکەی و راستەوخۆ گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە.

سالامانکا بەم شێوەیە قسەی بۆ رۆژنامەی La Nacion کردووە

ئەرکی من خاوێنکردنەوەی تەواوی توالێتەکانی ناوچەی وەستانی پاسەکان بوو. کاتێک پاسەکە گەیشت و یاریزانان هاتنە دەرەوە، دوا یاریزان مێسی بوو. هاوارم کردووە و پێم گوت، پاڵەوانی جیهان، سووڕایەوە و تیشێرتی ئەرجەنتینم پیشاندا و بە قەڵەمەوە چوومە لای.

بە گوێرەی راپۆرتەکان، تەواوی کارمەندان لە یاریگای PNK ئاگادار کراونەتەوە، بە هیچ شێوەیە لە مێسی نزیک نەبنەوە و کێشەی بۆ دروست نەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button