ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیەگرنگترین

دوو سەگ گواستنەوەی فابینیۆ بۆ ئیتیحاد رادەگرن

یاریگا –

گواستنەوەی فابینیۆ لە لیڤەرپوولەوە بۆ ئیتیحادی سعودی بە هۆکاری سەیر وەستاوە.

فابینیۆی تەمەن 29 ساڵان، نزیکە لە پەیوەندی کردن ئیتیحاد هاوشانی جۆردان هێندرسن، کە ئەویش چەند هەنگاوێک لە ئیتیفاق دوورە.

پڕۆسەکە بە وردی بەڕێوەچووە و هەردوولا لەسەر 40 ملیۆن پاوەند رێککەوتوون، بەڵام ئێستا بە هۆی سەگەکانی فابینیۆوە، خەریکە گواستنەوەکە هەڵدەوەشێتەوە.

فابینیۆ
فابینیۆ لەگەڵ هاوژین و دوو سەگەکەی لە رۆژی سەری ساڵی 2023

فابینیۆ دوو سەگی لە جۆری ‘بوڵ’ی هەیە، بە گوێرەی یاساکانی سعودیە، سەگی لەم شێوەیە بە مەترسیدار و توند دادەنرێن و قەدەخەیە ببردرێنە سعودیە.

لە تویتەر چەند بەڵگەیەک لە بارەی بردنی ئاژەڵی ماڵییەوە بڵاوکراونەتەوە

تەنیا بۆ راوکردن و پاراستنی شوێنەکان رێگە بە هێنانی سەگ بۆ سعودیە دەدرێت.

فابینیۆ دوو سەگی لە جۆری ‘بوڵ’ هەیە، ئێستا چاوەڕێی دەسەڵاتدارانی سعودیەیە، ئایا رێگەی پێدەدەن لەگەڵ سەگەکانی بچێتە سعودیە یاخود نا، هەر بەم هۆکارەشەوە، ماوەیەک پڕۆسەکە وەستاوە.

نونو سانتۆس، راهێنەری پێشووی تۆتنهام، راهێنەری ئێستای ئیتیحادە و تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ کەریم بێنزێما و ئێنگۆلۆ کانتێ واژۆ کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button