ئاسیاگرنگترین

بزانە بۆچی یاری نێوان نیوزیلاند و قەتەر تەواو نەکرا !

یاریگا –

لە یارییەکی دۆستانەی نێوان نیوزیلاند و قەتەر، یارییەکە بە هۆی کشانەوەی یاریزانانی نیوزیلاند هەڵوەشایەوە.

کەناڵی کاس بڵاویکردووەتەوە، لە دوای دەستپێکردنی یارییەکە و پێشکەوتنی هەڵبژاردەی نیوزیلاند بە گۆڵێکی مارکۆ ستامنیچ، کەچی دواتر کشانەوە و یارییەکەیان تەواو نەکرد.

یەکێتیی تۆپی پێی قەتەر لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە

هەڵبژاردەی نیوزیلاند لە بەرامبەر هەڵبژاردەی نیشتیمانیمان کشایەوە، لەو یارییەی کە لە نەمسا بەڕێوەدەچوو.

بەیاننامەی یەکێیتی تۆپی پێی نیوزیلاند

لە بەرامبەردا یەکێتیی تۆپی پێی نیوزیلاند بەیاننامەیەکی توندی بڵاوکردەوە

لە گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانێکی قەتەر، رەفتاری رەگەزپەرستی دژی مایکڵ بۆکسال، یاریزانی هەڵبژاردەکەمان کرد، کەچی هیچ رێکارێکی فەرمی نەگیرایەبەر، بۆیە بڕیارماندا یارییەکە لە گێمی دووەمدا تەواو نەکەین.

یوسف عەبدولڕەزاق، یاریزانی قەتەر فاوڵێکی بۆ گیرا و دواتر دەمەقاڵی لە نێوان یاریزانی هەردوو هەڵبژاردە دروست بوو.

لە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەم، جۆ بێڵ، کاپتنی نیوزیلاند بۆ ماوەیەکی درێژ قسەی لەگەڵ ناوبژیوانی یارییەکە کرد، دواتر بڕیاری کشانەوەیان لە یارییەکەدا.

پەیامنێری کەناڵی کاس لەبارەی رووداوەکە روونیکردەوە

کێشە لە نێوان یاریزانانی هەڵبژاردەی قەتەر و نیوزیلاند دروستبوو و هەر ئەمەش بووە هۆکاری وەستانی یارییەکە، یاریزانانی نیوزیلاند دەڵێن، ئێمە پاڵپشتی لە مایکڵ بۆکسال دەکەن، بۆیە نەیانویست لە گێمی دووەمدا یاری بکەن. دەستەی کارگێڕی هەڵبژاردەی نیوزیلاند و یەکێتیی تۆپی پێی وڵاتەکە پاڵپشتی بڕیارەکەیان کرد.

کارلۆس کیرۆش، راهێنەری هەڵبژاردەی قەتەر لەبارەی رووداوەکە روونیکردەوە، بە بڕیارەکە شۆک بووین، کاپتنی هەڵبژاردەی نیوزیلاند بڕیارەکەی پێ راگەیاندین.

پێشبینی دەکرێت دووشەممەی داهاتوو، هەڵبژاردەی قەتەر بەشداری پاڵەوانیەتی کۆنکاکاف بکات. قەتەر لە کۆمەڵەی دووەمدایە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی هاییتی، هندۆراس و مەکسیک.

بابەتی زیاتر

Back to top button