ئینگلتەرایاریگا

گۆڵپارێزێکی پریمەرلیگ: سوپاسی خودا دەکەم هازارد ڕۆشت

یاریگا- گۆڵپارێزێکی خولی ئینگلیزیی خۆشحاڵیی خۆی نەشاردەوە لە بارەی ڕۆشتنی ئیدن هازارد لە چێڵسی و پریمەرلیگەوە بۆ ڕیاڵ مەدرید و خولی ئیسپانیی، بەوپێیە بە گوتەی ئەو گۆڵپارێزە; ڕووبەڕوو بوونەوەی هازارد زۆر بێزارکەر بووە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ Fox Football Podcast مات ڕیانی ئوسترالیی و گۆڵپارێزی یانەی برایتۆن هۆڤ ئالبیۆنی ئینگلیزی گوتی: “پێموابێت لە کۆی چوار جار ڕووبەڕوونەوەم لەگەڵیدا، هێشتا یەک لێدانی هازاردم نەگەڕاندۆتەوە. ئیتر یان تۆپەکە لەلایەن بەرگریکارەکانەوە بەربەستی بۆ کراوە، یان چووەتە دەرەوەی چواچێوەی گۆل، یاخود ناو گۆڵی گرتووە و گۆڵ بووە. ڕاستییەکی ناخۆشە کە بڵێم سوپاسی خودا دەکەن کە لە پریمەرکیگ ڕۆشت. لەگەڵ ئەوەشدا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ڕیاڵ مەدرید. هیوادارم لە شوێنێکیتر ڕووبەڕووی یەکتر ببینەوە و لێدانەکانی بوەستێنم.”

لە میانی دوو جار بەرکەوتنیان بە چێڵسی، تۆڕی گۆڵەکەی مات ڕیان پێنج جار هەژێنراوە، کە دوو لەو گۆڵانەوە لەلایەن ئەستێرە بەلژیکییەکەوە کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button