ئه‌وروپاگرنگترین

خولێکی گەورەی ئەوروپی جێبەجێکردنی سیستەمی ڤاری رەتکردەوە

یاریگا –

بەکارهێنانی سیستەمی VAR ئەگەرچی لە زۆرێک خول و پاڵەوانێتیە پیشەگەرەکان جێی خۆی گرتووە، بەڵام دیارە هێشتا هەن نایانەوێت پشت بە تەکنەلۆژیاکە ببەستن و رەتی دەکەنەوە.

ڤار کە لە سێ وشەی لێکدراوی ئینگلیزی Video Assistant Referee پێکهاتووە بە واتای ڤیدیۆی هاریکاری ناوبژیوان دێت و لە حاڵەتە جیاواز و هەستیارەکاندا پشتیپێدەبەسترێت بۆ تەماشاکردنەوە و دروستکردنی بڕیاری دروست لای ناوبژیوان.

ئەمڕۆ لە خولی سویدی، یانەکان رەتیان کردەوە ڤار لە خولەکەیاندا بناسێنن و بەکار بهێنن.

بەپێی ئەوەی لە میدیا جیهاندا هاتووە و، زۆرینەی یانە سویدیەکان دەنگیان لە دژی ڤار داوە هەربۆیە ناتوانرێت لەو خولەدا کاری پێبکرێت.

لەلایەکی ترەوە یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ڕای جیاوازی هەیە و پێیوایە یوێفا بەکارهێنانی سیستەمەکە دەکات بە فەرمان لە تەواوی خولە جیاوازەکاندا.

لەم هەنگاوەیاندا، سوید دەبێتە پێشەنگی خولی یەکەمی وڵاتەکانی سەربە یوێفا کە سەرجەمیان 30 خولە، لە ڕەتکردنەوەی سیستەمی ڤار.

بابەتی زیاتر

Back to top button