ئینگلتەراگرنگترین

یانەکانی چامپیۆنشیپ بڕیاریاندا وەرزی داهاتوو سیستەمی ڤار بەکارنەهێنن

چێژی هاندەران تێک دەدات

Yariga App

یاریگا –

یانەکانی چامپیۆنشیپ بڕیاریاندا بۆ وەرزی داهاتوو پەنا بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤار نەبەن.

سیستمێکی سادەتر بەناوی پشتگیریی ڤیدیۆیی تۆپی پێ FVS بۆ چامپیۆنشیپ پێشنیازکرا، کە کامێرای کەمتری تێدا بەکاردێت و دوو دەرفەتی تانە – Challenge بۆ داواکردنی پێداچوونەوە لە کاتی یارییەکە بە هەر راهێنەرێک دادەدات.

بەگوێری BBC، ئەگەرچی بەرپرسان لە کۆبوونەوەیەکدا وردەکاری سیستمکەیان روون کردەوە، بەڵام زۆربەی یانەکان بیرۆکەکەیان بەدڵ نەبوو؛ ئەوان نیگەرانن لە تێچووی دارایی و تێکچوونی چێژی یارییەکە بۆ هاندەران. بەمەش پلانەکە هەڵوەشایەوە و چاوەڕوان ناکرێت بەم زووانە بگەڕێتەوە.

سەرەڕای ئەوەش، تەکنەلۆژیای هێڵی گۆڵ بەردەوام دەبێت و ئەگەری هەیە دەنگدان بۆ هێنانی ئەو تەکنەلۆژیایە بۆ لیگ وەن – League Oneـیش بکرێت.

هەندێک لە راهێنەرانی وەکوو فلیپ کلیمێنت و گێرهارد ستروبەر، خوازیاری هێنانی ڤار بوون بۆ ئەوەی بڕیارەکان دادپەروەرانەتر بن، بەڵام زۆرینەی یانەکان پشتگیرییان نەکردن.

سیستەمی پشتگیریی ڤیدیۆیی تۆپی پێ (FVS) چییە؟

ئەمە وەشانێکی سادەتری ڤارە. تیمی تەواوی ڤاری نییە، بەڵکوو تەنیا جێبەجێکارێکی ڤیدیۆیی دیمەنەکان لەسەر شاشەیەک لە لایەکی یاریگا نیشانی ناوبژیوان دەدات. هەر راهێنەرێک مافی دوو تانەی هەیە لە هەر یارییەکدا؛ ئەگەر تانەکەیان دروست بوو، مافەکەیان بۆ دەمێنێتەوە.

ئەم سیستمە رەنگە ببێتە هۆی وەستانی زیاتری یاری، چونکە لەبری چەند پێداچوونەوەیەکی کەم، رەنگە چوار جار یان زیاتر یاری بوەستێت. سیستمی FVS پێشتر لە خولە پلە نزمەکانی ئیسپانیا، ئیتاڵیا و لەم دواییانەشدا لە کەنەدا تاقیکراوەتەوە.

لە یەکێک لە یارییە تاقیکارییەکاندا، تیمێک بە شێوەیەکی زیرەکانە سوودی لە سیستمکە بینی؛ داوای پێداچوونەوەی بۆ لێدانێکی توند کرد. هەرچەندە ناوبژیوان کارتی سووری نەدا، بەڵام کارتی زەردی بەکارهێنا. بەو پێیەی یاریزانەکە کارتی زەردی پێشوەختەی هەبوو، بە کارتی سوور دەرکرا. سەرەڕای ئەوەی تانەکەیان بۆ کارتی سووری راستەوخۆ سەرکەوتوو نەبوو، بەڵام تیمەکە سوودمەند بوو و توانی یارییەکە بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button