ئیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

پێناڵتییەکی ئاشکرا بوو؛ روونە ناوبژیوان هەڵەی کرد

یارییەکی سەخت بوو

Yariga App

یاریگا –

شەوی 29ـی نیسان لە رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهێز و تاکتیکیدا، لە یاریی چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە نێو مێترۆپۆلیتانۆ میوانداریی ئارسیناڵی کرد و یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

پیێرۆ هینکاپیێ رەخنەی لە ناوبژیوان دانی ماکێلی گرت، بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لێدانی سزا دوای گەڕانەوە بۆ ڤار، لەو رووداوەی کە لە نێوان دەیڤد هانکۆ و ئیبێرێچی ئێزێ روویدا. بەرگریکارەکە بە مۆڤیستاری راگەیاند:

ئەوان هەلیان هەبوو، ئێمەش هەمان بوو و توانیمان مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا بکەین. ئەنجامی کۆتایی کەمێک… لێدانە سزاکە زۆر ئاشکرا بوو. ناوبژیوان بە روونی هەڵەی کرد. لێدانێکی سزای ئاشکرا بوو و هیوادارم ئێمەش رێزمان لێبگیرێت.


هینکاپیێ ئاماژەی بەوەش کرد کە تیمەکەی بە هەستێکی باشەوە یاریگای مێترۆپۆلیتانۆی جێهێشتووە و گوتی: “ئێمەش هەلی زۆرمان هەبوو. یارییەکی سەخت بوو و ئێستا دەبێت لە ناو یاریگای خۆماندا یاری بکەین.”

بابەتی زیاتر

Back to top button