ئینگلتەراگرنگترین

فەرمی؛ یانەیەکی ئینگلیزی بەهۆی سیخوڕیکردنەوە لە یاریی کۆتایی دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

لە رووداوێکی دەگمەندا لە ئینگلتەرا یانەیەکی ئەو وڵاتە بەهۆی سیخوڕیکردنەوە سزایەکی قورسی بەسەردا سەپێندرا.

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی سزایەکی قورسی بەسەر یانەی ساوسهامپتندا سەپاند لەکاتێکدا یانەکە گەیشتووەتە یاریی کۆتایی پاڵاوتنەکانی چامپیۆنشیپ کە بڕیاربوو 23ی ئەم مانگە بەرامبەر هال سیتی یاریی بکردایە بۆ گەیشتن بە پرێمەرلیگ.

بەڵام دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکرد، دەرکەوت ساوسهامپتن پێش سەرکەوتنی بۆ فیناڵەکە، لە چوارگۆشەی زێڕین سیخوڕی بەسەر راهێنانەکانی میدڵزبەرە کردووە. کە ئەوە لە یاساکانی تۆپی پێی ئینگلیزیدا سزای قورسی لەسەرە.

لە لێکۆڵینەوەکاندا یانەکە ددانی بەوەداناوە کە تەنها سیخوڕی بەسەر راهێنانەکانی میدڵزبەرەدا نەکردووە، بەڵکوو لە مانگی دیسمەبەری ساڵی رابردوو بەسەر ئۆکسفۆرد یونایتد و لە مانگی ئەپرێلیش بەرامبەر ئیپسویچ تاون هەمان شتی کردووە لە رکابەرێتیەکانی چامپیۆنشیپ.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جگە لە سەندنەوەی مافی بەشداریکردن لە فیناڵەکە، هاوکات چوار خاڵی دیکەشی بۆ وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنشیپ لێداشکێندراوە.

دەبارەی ئەوەی کام یانە شوێنەکەی دەگرێتەوە لە فیناڵ، یەکێتیەکە دەستنیسانی کردووە کە میدڵزبەرە لایەنێکی دیکەی یاریی کۆتایی دەبێت.

ئەوەی ڤیدیۆی راهێنانەکانی میدڵزبەرەی کردبوو، کەسێکە بەناوی ویلیام سۆڵت کە هەڵسەنگاندنکاری یەکەمی یانەیەکە بۆ لایەنی ئاستی تیمەکە.

ویلیام سۆڵت، بەگوێرەی راپۆرتێکی تەلەگرافی بەریتانی

بابەتی زیاتر

Back to top button