ئینگلتەراگرنگترین

پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراو؛ لەوانەیە مان سیتی لە پرێمەرلیگ چەند خاڵێکی لێ کەم بکرێتەوە

یاریگا –

لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا، لەوانەیە بەهۆی یاسای دارایی خاوێن لە پرێمەرلیگ هاوشێوەی ئێڤەرتن، چەند خاڵێکیش لە مانچێستەر سیتی کەم بکرێتەوە.

بێن رامسبی رۆژنامەنووسی بەناوبناگی بەریتانی کە لە رۆژنامەی دەیلی تەلەگرافی بەریتانی کار دەکات، رایگەیاندووە لەوانەیە ئەو تۆمەتانەی لەبارەی یاسای دارایی خاوێن ئاڕاستەی مانچێستەر سیتی کراون، زووتر یەکلاببنەوە و هاوشێوەی ئێڤەرتن چەند خاڵێک لە مان سیتیش کەم بکرێتەوە.

فێبرایەری 2023 یانەی مانچێستەر سیتی بە 115 تۆمەتی جیاواز تۆمەتبار کراوە، یانە ئینگلیزەکە بە سەرپێچیکردن لە یاساکانی دارایی خاوێنی ساڵانی 2009 و 2018 تۆمەتبارە، گەرچی وابڕیاربوو تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو تۆمەتەکان یەکلا نەکرێنەوە، بەڵام وادیارە زووتر تۆمەتەکان ساخ دەکرێنەوە.

رۆژنامەنووسە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، ریچارد ماستەرز بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پرێمەرلیگ ئاشکرایکردووە بە زووترین کات ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی مان سیتی کراون یەکلا دەکرێنەوە، ئەگەر تۆمەتەکان بسەلمێنرێن ئەوا پێشبینی دەکرێت چەند خاڵێک لە مان سیتی کەم بکرێتەوە یان نازناوی پرێمەرلیگی لێ بسەنرێتەوە.

مانچێستەر سیتی بە کۆکردنەوەی 73 خاڵ لە پلەی دووەمی پرێمەرلیگ دێت و خاڵێک لەدواوەی ئارسێناڵ دێت، بەڵام مان سیتی یارییەکی دواخراوی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button