
یاریگا –
یانەی ریال مەدرید چاوی بڕیوەتە گواستنەوەی ئێرلینگ هۆڵاند، ئەستێرە و گۆڵکاری یانەی مانچێستەر سیتی.
رۆژنامەی سەن لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە هەردوو یانەکە بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید بە وردی چاودێریی هاڵاند دەکات و بەرپرسانی یانەکە ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن.
ئەم هەنگاوە هاوکاتە لەگەڵ بڕیاری فەرمی پێپ گواردیۆلا بۆ جێهێشتنی یانە ئینگلیزییەکە، ئەمەش وایکردووە بەرپرسانی یانەی شاهانە بە وردی چاودێری دۆخی ئەم هێرشبەرە تەمەن 25 ساڵانە بکەن و ئامادەکارییبۆ قۆستنەوەی هەر نیشانەیەکی نادڵنیایی لە داهاتووی هاڵاند لەگەڵ سیتیزنس بکەن، بەتایبەت کە پێش جێهێشتنی یانەکە لەلایەن گواردیۆلاوە، دەنگۆی ئەوە هەبوو کە ئەستێرە نەرویجییەکە بە تەواوی لە کێبڕکێکان رازی نییە.
Real Madrid eye Erling Haaland transfer after Pep Guardiola’s Man City exit https://t.co/C9TvLiWkK6
— The Sun Football ⚽ (@TheSunFootball) May 24, 2026
ئەم پلانە گەورەیەی فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای وەرزێکی بێ نازناو دێت، کە تێیدا یانەکە دەیەوێت بە تەواوی هێڵی هێرشبەری بەهێز بکاتەوە و شۆڕشێک لە پێکهاتەکەیدا دروستبکات. لە لایەکی دیکەوە، دوای دوورکەوتنەوەی چابی ئاڵۆنسۆ و ئالڤارۆ ئاربێلوا، زۆربەی ئاراستەکان بەرەو گەڕانەوەی جۆزێ مۆرینیۆ دەچن بۆ مەدرید.
بێگومان، هەر هەوڵێک بۆ هێنانی هاڵاند، راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە چارەنووس و مانەوەی کیلیان ئێمباپێ و ڤینیسیۆس جۆنیۆر لە بێرنابیۆ.
لە بەرامبەردا، مانسیتی بە توندی دژی هەر دەستەوارەیەک دەوەستێتەوە بۆ فرۆشتنی هۆڵاند، کە لە کانوونی دووەمی 2025 گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2034 درێژکردووەتەوە و هێشتا هەشت ساڵی تەواوی لە گرێبەستەکەی ماوە. هاڵاند لەم وەرزەدا 38 گۆڵی کردووە و بە 27 گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگدایە و لە کاتی هاتنی بۆ تیمی شینپۆشەکانی مانچستەر لە ساڵی 2022، خاوەنی 162 گۆڵە لە 198 یاریی فەرمیدا، ئەمەش وایکردووە سیتی بە ئاسانی دەستبەرداری نەبێت.



