ئینگلتەراگرنگترین

فاینۆرد شوێنگرەوەی ئاڕنی سڵۆتی دیاریکرد

یاریگا –

تا دێت ئاماژەکانی پەیوەندیکردنی ئاڕنی سڵۆت بە لیڤەرپوولەوە زیاتر بە دیار دەکەون و هەر ئەمڕۆیش لەو بارەیەوە چەندین لێدوان و زانیاریی نوێ خرانەڕوو.

ئەمڕۆ خودی را‌هێنەرە هۆڵەندییەکە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند کە ڕێگرییەک نابینێ فاینۆرد بۆی دروست بکات لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول

سڵۆت؛ دەبمە راهێنەری لیڤەرپوول

ئەوە جگە لە لێدوانە پڕ هاندانەکەی یۆرگن کڵۆپ کە داوای لە سڵۆت کرد پۆستەکە وەربگرێت.

جیا لەوانە، رۆژنامەی ئیڤنینگ ستانداردی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە کە فاینۆرد لای خۆیانەوە بەدوای شوێنگرەوەی ئاڕنیدا دەگەڕێن و بۆ ئەو مەبەستە ئالبێرت ستویڤینبێرگی یاریدەری میکێل ئارتێتای ئارسیناڵیان کردووەتە ئامانج.

ئالبێرتیش هەر هۆڵەندیە. بەڵام نە لە لاکێشەی سەوز وەک یاریزان و، نە وەک راهێنەریش ئەزموونی زۆری هەیە.

ناوبراو تا ئێستا راهێنەری پیشەگەرێتی تاقی نەکردووەتەوە. ئەو لە ماوەی 2006-2013 هەڵبژاردەی هۆڵەندای خوار 17 ساڵان و، لە 2013-2014 سەرپەرشتی کردووە. دواتر بۆ ماوەی دوو ساڵ یاریدەر بوو لە مانچێستەر یونایتد. پاشان جینک. پێش ئەوەی ببێت بە یاریدەری ئارتێتا، ساڵی 2018-2021 یاریدەر بووە لە هەڵبژاردەی وێڵز.

بابەتی زیاتر

Back to top button