ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی و رۆما لەسەر خاڵێکی بنچینەیی لەبارەی لوکاکو رێکنەکەوتوون

یاریگا –

چێڵسی و رۆما لە گفتوگۆکانیان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییە داراییەکان لەسەر گواستنەوەی رۆمێلو لوکاکو، بەردەوامن.

بەرپرسانی هەردوو یانە، بۆ ماوەی سێ کاتژمێر رووبەڕوو کۆبوونەتەوە و تاوەکو ئێستا نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.

سکای ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، رۆما و چێڵسی لەسەر گواستنەوە بە خواستن رێککەوتوون، بەڵام رۆما داوای لە چێڵسی کردووە، بەشێک لە خەرجییەکانی مووچەی لوکاکو لە ئەستۆ بگرێت.

رۆما سنوورێکی هەیە و نایتوانێت بیبەزێنێت، تاوەکو لە رێساکانی یاری خاوێن دووربێت، چونکە مووچەی لوکاکو، کێشەی دارایی بۆ دروست دەکات.

راین فرێدکین، جێگری سەرۆکی رۆما و تیاگۆ پینتۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی یانە ئیتاڵییەکە لە لەندەن ماونەتەوە، بەڵام لوکاکو لە بەلجیکایە و چاوەڕێی رێککەوتنی هەردوو یانەیە، چونکە دەیەوێت لەگەڵ جارێکی دیکە لەگەڵ خۆسێ مۆرینیۆ کار بکاتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button