ئیسپانیا

هازارد: تەنها یەك یاریزان باشترین یاریزانی مێژووە ئەویش لیۆنێل میسیە

یاریگا- ئەستێرە نوێیەكەی ڕیاڵ مەدرید ئیدین هازارد ڕەتیكردەوە بە هیچ شێوەیەك بەراوردی بكەن بە میسی، دووبارە دووپاتكردەوە كە ئەستێرەكەی بلاوگرانا باشترینە.

ئەستێرە بەلجیكیەكە یەكێكە لەوانەی سەرسامە بە تواناكانی لیۆنێل میسی و بە باشترین یاریزانی مێژوو وەسفی دەكات.

لەوەڵامی ئەو پرسیارەی كە بە میسی بەراوردی كەن ووتی: ئەوە مەحاڵە، ڕاستە هەندێك شتمان وەك یەكە، هەردووكمان كورتین و خێراین بەڵام ئەو یەكلاكەرەوەیە و دەتوانێت هەموو یاریەك گۆڵ بكات بەڵام من نا، ناكرێت بە یەكێك بەراورد بكرێم كە بە كەس بەراورد ناكرێت، تەنها یەك یاریزان باشترین یاریزانی مێژووە ئەویش لیۆنێل میسییە.

یەكەم جار نیە هازارد سەرسوڕمانی خۆی بۆ میسی دەردەبڕێت و پێشتریش چەند جارێك ئەوەی ووتوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button