ئه‌وروپائیتاڵیا

ئالێگری لەوانەیە ببێتە راهێنەری بارسێلۆنا

یاریگا
ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری پێشووی یانەی یۆڤێنتۆس چانسی ئەوەی هەیە وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا.

رۆژنامەی تۆتۆسپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە راهێنەرەکەی پێشووی خانمە پیرەکە بریاریداوە وەرزی داهاتوو پشوو بدات، بەڵام لە ئەگەری داوا کردنی بۆ راهێنەرایەتی بارسێلۆنا، ئەوا ئامادەیە لە شوێنی ڤالڤێردی ببێتە راهێنەری بلاوگرانا.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە بێجگە لە بارسێلۆنا، یانەی ئەیسی میلانیش دەیەوێت ئالێگری بۆ وەرزی داهاتوو بکاتە راهێنەری.

بابەتی زیاتر

Back to top button