ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تێن هاخ ئەستێرەیەکی فەڕەنسی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی ئادریێن رابیۆی فەڕەنسی، ئێریک تێن هاخ، فشار دەخاتە سەر یانەی مانچێستەر یونایتد.

پێگەی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، شەیتانە سوورەکان چاویان خستووەتە سەر ئادریێن رابیۆی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، تێن هاخیش فشارێکی زۆر لە یانەکەی دەکات تا ئەو یاریزانەی بۆ بگوازنەوە.

رابیۆ لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێ کۆتایی دێت، مانچێستەر چاوی لەوەیە لە مێرکاتۆی زستانە بە نرخێکی گونجاو یاریزانەکە لە چنگی خانمە پیرەکە دەربهێنێت.

مانچستەر یونایتد پێویستی بە بەهێزکردنی هێڵی ناوەڕاستی تیپەکەی هەیە، ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکەش لەپاڵ کاسێمێرۆی بەڕازیلی دەبێتە دووانەیەکی بەهێز بۆ تۆکمەکردنی ئەو هێڵەی یانە ئینگلیزییەکە.

بەڵام یوڤێ تا ئێستا ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت، بیانکۆ نێری ئامانجییەتی گرێبەستی یاریزانەکەی نوێبکاتەوە، چوونکە یەکێکە لە یاریزانە کاریگەرەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری و بەردەوام ئاستێکی جێگیر و بەرز پێشکەش دەکات.

رابیۆ لە هاوینی 2019 بە گرێبەستێکی ئازاد لە پاریس سانجێرمانەوە پەیوەندیکرد بە یوڤێنتوس. بە درێسی خانمە پیرەکە 188 یاری کردووە، 18 گۆڵی کردووە و 14 گۆڵیشی درووستکردووە.

نازناوێکی سێریا ئەی، نازناوێکی جامی ئیتاڵیا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیتاڵیاشی لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەدەستهێناوە.

ئادریێن رابیۆ لەگەڵ یوڤێنتوس

بابەتی زیاتر

Back to top button