ئیتاڵیا

ئالێگری: هەموو ئامانجمان سێ خاڵی یارییەکەی ئەمجارەیە

یاریگا

یوڤێنتوس لە گەڕی شازدەی سێریائەی ئیتاڵیا، لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی جێنەوا، ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری خانمە پیرەکە، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، باسی لە بارودۆخی یانەکەی و هەروەها لێدوانەکانی کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری یانەی ریال مەدرید کرد.

یاریی بەرامبەر جێنەوا؟

ئەم وەرزە جێنەوا لە یاریگای خۆی ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە و جیلاردینۆش کارێکی نایابی کردووە، بۆیە دەبێت تەواوی سەرنجمان لەسەر یارییەکە بێت. خۆشبەختانە دەرفەتی ئەوەمان هەیە سێ یاریزانی ئەو یانەیە ببینین کە لە یانەکەیان پێگەیشتوون، ئەوانیش ڕادۆ دراگۆسین و دی وینتەر و ڤۆلیاچۆن.

دۆخی ئەو یاریزانانەی پێکانیان هەیە؟

ڕابیۆ لە دۆخێکی باشدایە، بەڵام مۆیس کەین بەهۆی کێشەی شانەکەیەوە لەگەڵمان نییە و پێویستی بە سێ بۆ چوار هەفتە پشووە. دی شیلیو ئەویش بۆ ئەم یارییە لەگەڵ ئێمە نابێت، بەڵام لە ساڵی نوێدا دەگەڕێتەوە، بۆیە هیچ کێشەیەک نییە.

لێدوانەکانی ئانچێلۆتی؟

شانازییە کەسێکی وەکو ئانچێلۆتی من و جۆزێ مۆرینیۆ وەکو یەک سەیر دەکات. زۆر ڕاهێنەری گەنج هەن کە هەوڵدەدەن سیڤییەکی گەورە دروست بکەن، ئێمەی بەساڵاچووان هەوڵ دەدەین کارەکانمان ئەنجام بدەین بەبێ ئەوەی گرنگی بە کاریگەرییەکانی کاری ڕاهێنەرە گەنجەکان بدەین.

بابەتی زیاتر

Back to top button