ئه‌مریکاگرنگترین

پەرستارەکەی ماڕادۆنا دان بە راستییەکاندا دەنێت

یاریگا-تا دێت زانیاری نوێ لەسەر مردنی دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا ئاشکرادەبێت و لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیەکی توند دەستی پێکردووە دژی ئەو تیمە پزیشکییەکەی چاودێریان دەکرد.

لیژنەی لێکۆڵینەوەکە لە ماوەیەکی کەمدا بۆیان دەرکەوتووە، زۆرینەی ئەو زانیارییانەی سەرەتا راگەیەندراون دروستکراوبوون و پەرستیارەکەش دانی بەوەدا ناوە داوای لێکراوە درۆ بکات.

پاش نەشتەرگەرییەکی مێشک بۆ ماڕادۆنا لە سەرەتای ئەم مانگەدا، وابڕیاربوو تیمێکی پزیشکی بە ردەوام چاودێری بکەن، بەڵام لەوکاتەی ناوبراو باری تەندروستی تێکچووە هیچ پزیشک و پەرستیارێکی لەگەڵ نەبووە. سەرەتا پەرستیارەکەی وتبووی ئاگاداری تێکچوونی بارودۆخی بووین بەڵام ئەمبوڵانسەکە کاتژمێرێک دواکەوتووە، بەڵام ئەمڕۆ دانی بەوەدانا گوێیان لە ناڵەی ماڕادۆنا بووە بەڵام تا کاتژمێرێک دواتر نەچوونەتە لای. ئەوەش دەرکەوتووە ئەمبوڵانسەکە دوای تەنها ١١ خولەک گەیشتووەتە ئەوێ بەڵام پێش ئەوە ناوبراو گیانی لەدەستداوە.

ئەم پێشهاتەش دوای سکاڵای یاسایی پارێزەرەکەی پێشووی ماڕادۆنابوو کاتێک تیمی پزیشکی تۆمەتبارکرد بە پشتگوێخستن و هەست نەکردن بە بەرپرسیارییەتی.

دیێگۆ ئەرماندۆ ماڕادۆنا لە ماڵەکەیدا بەر لە سێ رۆژ کۆچیی دوایی کرد پاش تووشبوونی بە نۆبەی دڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button