ئه‌مریکا

بەپەلە: بەڕازیل ترسی کەمکردنەوەی خاڵی لەسەرە

یاریگا-یەکێتی تۆپی پێی جیهان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی ماراکانا دەکات و یەکێک لە ئەگەرەکانیش کەمکردنەوەی خاڵە لە هەڵبژاردەی بەڕازیل.

سامبا بە پێچەوانەی سروشتی خۆیەوە، لە ئاستێکی زۆر خراپدایە و پاش تێپەڕبوونی شەش یاری بەسەر پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی دا لە پلەی شەشەم دایە بە حەوت خاڵ.

بەگوێرەی گلۆبۆ کە دیارترین میدیای بەڕازیلە، فیفا لێکۆڵینەوە لە شەڕەکەی ماراکانا دەکات لە یاری نێوان بەڕازیل و ئەرژەنتین، و  بەگوێرەی مادەی 17ی فیفا دەکرێت خاڵی لێ کەمبکرێتەوە.

مادەی 17 ئاماژە بەوە دەکات خاوەن ماڵ بەرپرسە لە هەر رووداوێکی بەر لە یاری، کاتی یاری و دوای یاری. جگە لە سزای کەمکردنەوەی خاڵ، بەگوێرەی یاسا بژاردەکانی دیکەی فیفا سزای دارایی و یاریکردنی بەڕازیلە لە داهاتوودا بێ هاندەر.

بەر لە دەستپێکی یاری نێوان بەڕازیل و ئەرژەنتین شەڕ لە نێوان هاندەراندا بەرپا بوو، تا کار گەیشتە ئەوەی پۆلیس کەوتنە وێزەی هاندەرانی ئەرژەنتین و بریندارییان کرد ئەمەش وایکرد یارییەکە دوابکەوێت و یاریزانانی ئەرژەنتینیش لە نێویاندا مێسی بە توندی سەرکۆنەی بەڕازیل بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button