ئه‌مریکا

مێسی بەرامبەر یانە دێرینەکەی یاری دەکات

لیۆنێل مێسی  و ئینتەر مەیامی رووبەرووی نیوێڵس ئۆڵد بۆیسی ئەرژەنتینی یاری دەکەن کە یەکەم یانەی ژیانی پیشەگەری ئەفسانە زیندووەکەیە.

هەرچەندە لیۆ لە یاری ماڵئاوایی ماکسی رۆدریگێز بەرامبەر ئەو یانەیە یاری کرد بەڵام یەکەمجارە لە یارییەکی فەرمیدا رووبەروویان دەبێتەوە کە بەشێکە لە ئامادەکارییەکانی ئینتەرمیامی بۆ وەرزی نوێ.

کریس هێندەرسن بەڕێوبەری ئینتەر مەیامی ئاشکرایکرد پلانێکی تۆکمەیان هەیە بۆ ئەنجامدانی چەند یارییەکی خۆئامادەکاری بۆ وەرزی نوێی 2024 وە یەکێک لەو ئامادەکارییانەش رووبەرووبوونەوەی یانەی نیوێڵس ئۆڵد بۆیسی ئەرژەنتینییە.

کریس ئەوەشی نەشاردەوە یارییەکان بە جۆرێک رێکخراون کە ناوبانگی زیاتر بداتە ئینتەر مەیامی لە سەرانسەری جیهان دا.

سەرەتا بڕیار وابوو، ئینتەر مەیامی گەشت بۆ ئاسیا بکات لەدوای کۆتایی وەرزی ئەمساڵ و رووبەرووی چەند یانەیەکی ئەو کیشوەرە ببێتەوە بەڵام ئەو بڕیارە بەشێوەیەکی کتوپڕ هەڵوەشێندرایەوە.

مێسی پێشتر لە نێوان ساڵانی 1995 بۆ 2000 لە نیوێڵس ئۆڵد بۆیس یاری کردووە و دواتر گوێزرایەوە بۆ بارسێلۆنا و پەیوەندی بە لاماسیاوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button