گرنگترینیاریگا

نوێترین ریزبەندی فیفا: عێراق بەردەوامە لە هەڵکشان

ئەمڕۆ فیفا نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی راگەیاند و عێراق سەرکەوت بۆ پلەی 58 هەمین.

تەنها دوو ساڵ لەمەوبەر عێراق لە پلەی 74هەمین بوو بەڵام ئاستە بەرزەکەی ئەم دواییە، بەردەوام ئەو هەڵبژاردەیە بەرەو پێش دەبات. بەرزترین پلەی شێرەکانی رافیدەین  لە مێژوودا، پلەی 39 هەمە کە لە مانگی 10ی 2004دا بەدەستیان هێنا.

لەسەر ئاستی کیشوەری ئاسیا، عێراق لە پلەی حەوتەم دێت لەدوای هەریەک لە ژاپۆن، ئێران، کۆریای باشوور، ئوستراڵیا، قەتەڕ و سعوودیە.

لەسەر ئاستی جیهان، ئەرژەنتین بێ رکابەر لە پلەی یەکەم دایە و ریزبەندییەکە بەم جۆرەیە

  1. ئەرژەنتین 1858 خاڵ
  2. فەڕەنسا 1740 خاڵ
  3. بەلجیکا 1795 خاڵ
  4. ئینگلتەرا 1794 خاڵ
  5. بەڕازیل 1788 خاڵ
  6. پۆرتوگال 1748 خاڵ
  7. هۆڵەندا 1742 خاڵ
  8. ئیسپانیا 1727 خاڵ
  9. ئیتاڵیا 1724 خاڵ
  10. کرواتیا 1721 خاڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button