ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

میسی پەیوەندی بە یانەیەکی ئەمریکی دەکات

یاریگا
گروپی فتبۆل سیتی ( CFG ) پلانێکی درێژ مەودای 10 ساڵەی بۆ لیۆنێل میسی ئامادە کردووە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە تێکەڵ بە پرۆژەکەیان بکەن.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە گروپی فتبۆڵ سیتی کە خاوەنداریەتی یانەکانی مانچێستەر سیتی وڵاتەکەیان و هەروەها نیۆیۆرک سیتی ئەمریکی دەکەن، لە پلانەکانیاندا هەیە گۆڵکارە مێژووییەکەی بلاوگرانا بگوازنەوە و ئەگەری ئەوەش هەیە ئەو یاریزانە ماوەیەک یاریی بۆ ستیزن بکات و دواتریش ئەو یاریزانە لە کۆتاییەکانی تەمەنی بۆ خولی ئەمریکی بگوازنەوە.

ئەو سەرچاوەیە بڵاویکردووە پلانەکەی ئەو گروپە بۆ ماوەی 10 ساڵ دەبێت، واتە تا ئەو کاتە لیۆ لەژێر دەستی ئەواندا دەبێت و دەسەڵاتی ئەوەیان دەبێت هەر کاتێک بیانەوێت، بۆ یانەکەی ئەمریکا بیگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button