فه‌ره‌نسا

یاریزانێکی فەرەنسا: میسی شایستەی خەڵاتی باڵۆن دۆرە!

یاریگا

سبەی دوو شەممە کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر، لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی 2023 پێشکەش بە باشترین یاریزان دەکرێت.

ماوەیەکە دەنگۆیەکی بەهێز بڵاوبووەتەوە، لیۆنێل مێسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی ئینتەر مەیامی ئەمریکا، بووەتە براوەی خەڵاتەکە و خودی فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی ئەو هەواڵەی پشتراستکردووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ئۆلیڤەر جیرۆ یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی Telefoot لەبارەی ئەوەی ئایا کێ شایستەی ئەم خەڵاتەیە دەڵێت

تەنها سەیری ئەوە بکەن کێ مۆندیالی بردووەتەوە، هەمیشە ئەوە یەکلاکەرەوەیە بۆ بەدەستهێنانی ئەو خەڵاتە

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی ئەیسی میلان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

وەک گووتم بردنەوەی مۆندیال بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی یەکلاکەرەوەیە و مێسی ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە لە بەدەستهێنانی ناسناوەکە بۆ ئەرجەنتین، بۆیە باوەڕم وایە ئەمساڵ تۆپی ئاڵتونی پێشکەش بە لیۆ بکرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button