ئه‌مریکا

” ئێمە ئامادەنین بۆ پێشوازی کردن لە مێسی ”

یاریگا

نیک مارسمان گۆڵپارێزی هۆڵەندی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا دەڵێت بەهۆی ئەوەی ئەوان خاوەن یاریگای تایبەتی خۆیان نین، بۆیە ئامادەنین بۆ پێشوازی کردن لە لیۆنێل مێسی یاریزانی نوێی یانەکەیان.

یاریگای یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا تەنها شوێنی 18 هەزار هاندەر دەگرێت، یانەکە بەشێوەیەکی کاتی لەم یاریگایە یاریی دەکات تاوەکو یاریگا نوێیەکەیان کە شوێنی 25 هەزار هاندەر دەگرێت ئامادە دەبێت.

نیک مارسمان گۆڵپارێزی هۆڵەندی یانەی ئینتەر میامی لەبارەی پێشوازی کردن لە لیۆنێل مێسییە لەو یاریگا بچووکە دەڵێت

من پێم وایە یانەکەمان ئامادە نییە بۆ پێشوازی کردن لە لیۆنێل مێسی. ئێمە یاریگای خۆمان نییە و بە شێوەیەکی کاتی لە یاریگای کرێ یاری دەکەین. لەم یاریگایەدا هاندەران دەتوانن هەرکاتێک بیانەوێت بچنە ناو یاریگاکە، چونکە بە کردەوە دەرگای چوونە ژوورەوەی نییە. جگە لەوەش لە کاتی دەرچوون لە یاریگا پاسەوانی نییە، بۆیە دەڵێم پێموانییە هێشتا ئامادەبین بۆ پێشوازی کردن لە یاریزانە نوێیەکەمان

لیۆنێل مێسی شەوی رابردوو بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکا کرد و بڕیارە لەم چەند رۆژەی داهاتوو بە هاندەرانی یانەکە بناسێندرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button