مۆندیال

پەیامی میسی دوای بردنەوەی جامی جیهانی

یاریگا-

لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوای بردنەوەی نازناوی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ پەیامێكی بڵاوكردەوە.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بباتەوە لە یاری كۆتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بە لێدانی یەكلاكەرەوە بە بە 4-2 بەوەش بۆ جاری سێیەم لە مێژوودا توانیان جامەكە ببەنەوە.

لە دوای یاریەكە ئەفسانەكەی تانگۆ لە هەژمارە فەڕمیەكانی خۆی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بە پەیامێك دڵخۆشی خۆی دەربڕی و نووسیویەتی:

 پاڵەوانى جیهاننننننن!!! زۆر جار خەونم پێیەوە بینى، زۆر ویستم پێی بگەم، نەکەوتم و پێى گەیشتم، بڕوا ناکەم! زۆر سوپاس بۆ خانەوادەکەم، بۆ هەموو ئەوانەى پشتگیریان کردم و بڕوایان پێمان بوو. دووبارە سەلماندمانەوە کە ئێمەى ئەرجەنتینى ئەگەر بەیەکەوە یەکگر بین و بحەنگین، دەتوانین ئەوە بەدەست بهێنین کە دەمانەوێت. ئەو ئاستە بەرزەى کە پێشکەشمان کرد، ئاستى گشتى تەواوى تیمەکە بوو و ئاستى تاک نەبوو، نیشانەى بەهێزى و جەنگانى هەمووان بوو بۆ هەمان خەون و ئامانج، کە خەونى هەموو ئەرجەنتینیەکیش بوو. ئێمە ئەنجامماندا! بژى ئەرجەنتین!!!! بەمزوانە یەکترى دەبینین…”.

بابەتی زیاتر

Back to top button