مۆندیال

باشترینەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەڕ

یاریگا-

دوای كۆتاییهاتنی یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ خەڵاتی باشترینەكانی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكرا.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین توانی ببێتە پاڵەوانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ دوای بردنەوەی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە لێدانی یەكلاكەرەوە.

لە دوای یاریەكە خەڵاتی باشترینەكانی پاڵەوانیەتیەكە ئاشكرا كرا و تانگۆ پشكی شێری بەركەووت و لە كۆی چوار خەڵات سێ خەڵاتی بۆ خۆی بردەوە.

لیۆنێل میسی ئەفسانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وەك باشترین یاریزانی پاڵەوانیەتیەكە دەستنیشانكرا و كیلیان ئیمباپێی ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەڕەنسا خەڵاتی گۆڵكاری پاڵەوانیەتیەكەی بردەوە.

ئیمیلیانۆ مارتینێز گۆڵپارێزی تانگۆ خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانیەتیەكەی بردەوە و ئینزۆ فێرناندیزی ناوەڕاستكاری ئەرجەنتین خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button