ئیتاڵیا

دیبالا”کێشەی ڤایرۆسی” هەیە

یاریگا-پاولۆ دیباڵا هێشتا بەدەست ڤایرۆسێکەوە دەناڵێنێت و هۆکاری کەمبوونەوەی خولەکەکانی یاری کردنیەتی، ئەمەش بە گوتەی فابیۆ پاراتیچی بەڕێوبەری یوڤێنتۆس.

جارێکیتر دیبالا لەسەر هێڵی یەدەگ بوو لەو یارییەی رۆناڵدۆ و مۆراتا سەرکردایەتی هێڵی پێشەوەی تورین یان کرد بەرامبەر کالیاری. پاراتیچی بۆ دازن وتی “دیبالا یاریزانێکی گەورەیەو دەیەوێت ببێتە خاوەنی میراتی خۆی، ئەمەش شتێکی ئاساییە بۆ یاریزانێکی بەهرەداری وەک ئەو، بەڵام بەخت یاوەری نیە و چەند مانگێکە بەدەست ڤایرۆسێکەوە دەناڵێنێت کە ڕێڕەوی میزکردنی تووشی هەوکردن  بووە، بەڵام ئێستا گەڕاوەتەوە مەشقەکان و چاوەڕێین لەمەودوا دیبالاکەی جاران ببینینەوە”.

یۆڤی یارییەکەی ٢-٠ بردەوە و هەردوو گۆڵەکەش کریستیانۆ رۆناڵدۆ تۆماریکردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button