ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چارەنووسی لوکاکو یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا –

رۆمای ئیتاڵی گرێبەستەکەی لوکاکوی بەلجیکی نوێ ناکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لەکۆتایی ئەم وەرزە رۆمێلو لوکاکو دەگەڕێتەوە یانەی چێڵسی و رۆمای ئیتاڵی جێدەهێڵیت.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیتاڵییەکە، رۆما ئامادە نییە 43 ملیۆن یۆرۆ بۆ گۆڕینی گریبەستەکەی لە خواستنەوە بۆ هەمیشەیی بدات، بۆیە یاریزانەکە دەبێت بگەڕێتەوە لەندەن.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکات سپۆرت، رودی گالێتی بڵاویکردووەتەوە، بۆ دەربازبوون لە یاساکانی دارایی خاوێن، چێڵسی ئامادەکاری دەکات تا لە هاوینی داهاتوو لوکاکو پێشکەش بە یانە سعودیەکان بکات.

بلوز ئامادە نییە هێرشبەرە بەلجیکییەکە لە تیپەکەی بهێڵێتەوە، سعودیەکانیش لە مێرکاتوی هاوینەی رابردووەوە یاریزانەکەیان کردووتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button