ئینگلتەرایۆرۆی 2024

فەرمی: ئەستێرەیەکی ئیتاڵیا لە یۆرۆ بەشداری ناکات

دێستنی ئودۆگی ئەستێرەی تۆتنهام و ئیتاڵیا بەهۆی پێکان ناتوانێت بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بکات.

بەرگریکارە 21 ساڵەکە بە ئاستێکی بەرزەوە لەگەڵ تۆتنهام و ئیتاڵیا دەرکەوت لەم وەرزەدا، بەڵام تووشی پێکان هاتووە و پێویستی بە نەشتەرگەرییە.

خودی یاریزانەکە رایگەیاند لەم وەرزە جارێکی دیکە یاری ناکاتەوە، دوای ئەوەش میدیا باوەڕپێکراوەکان ئاشکرایان کرد لانیکەم سێ مانگ دووردەکەوێتەوە و  ناتوانێت بەشداری جامی نەتەوەکانی  ئەورووپا بکات لەگەڵ ئیتاڵیا.

ئودۆگی هاوینی رابردوو پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد و جگە لە توانا بەرگرییەکانی ، هاوکات خاوەنی دوو گۆڵ و سێ ئەسیستە بۆ تۆتنهام.

بابەتی زیاتر

Back to top button