ئینگلتەرا

سۆڵشایەر: تۆوێکمان چاندووە و وا ئێستا دارەکەی گەشە دەکات

یاریگا- بە پێچەوانەی بۆچوونەکان لە دژی، ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەر باوەڕی وایە جێ دەستی به مانچستەرەوە دیارە و ئەوەی ئێستا دەبینرێت بەرهەمی ئەوەیە بونیاتیان ناوە لە یانەکە.

لە چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئیڤەرتۆن کە هەندێک بە هۆی ئەنجامە خراپەکانەو پێیان وایە ڕەنگە چارەنووسی سۆڵشایەری لەسەر بەندبێت، ڕاهێنەرەکەی مان یو گوتی: “دەمەوێ بڵێم کە هەموو گفتوگۆکانم لەگەڵ یانەکەدا پلانی درێژخایەن بووە. بێ گومان کە ئێمه هەمیشە ماوەی کورتدا ئەنجاممان دەوێت بەڵام گفتوگۆی ئەرێنیم هەبووه لەبارەی ئەو پلانانەی دامانناوە. ئێمه تۆوێکمان چاندووە و وا ئێستا دارەکەی گەشە دەکات. هەندێ یانه هەن ئەو دارە ڕیشەکێش دەکەن تا بزانن هێشتا لە گەشەدایە یان نا، یاخود هێشتا ئاوی بە ژێردا دەڕوات.

وەک دڵنیابێ لە پێگەکەی سەرەڕای نەبردنی هیچ نازناوێک، سۆڵشایەر وتیشی: “هەر لەو کاتەوەی بە وێنەیەکی گەورەتر لە ئێستا بووم بە ڕاهێنەری مانچستەر، هەموو پاڵپشتیەکی یانەکەم پێ دراوه. یانەکەش وێنەیەکی گەورەتری دەوێت. نابێ بچین سەیری ئەنجامێک و دوو ئەنجامێک بکەین. دەبێ دووورتر بڕوانین و بزانین بە کام ئاراستە دەڕۆین.”

بۆ زانین، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2018 مانچستەر سۆڵشایەریان وەک ڕاهێنەر دەستنیشان کرد و ئەنجامەکانی تا ئێستا بەم شێوەیەن:

وەرزی یەکەم: 66 خاڵ لە خولی ئینگلیزی و هیچ نازناوێک

وەرزی دووەم: هەر وەکو وەرزی یەکەم

ئەم وەرزە تا ئێستا: لە شەش یاریی پریمەرلیگدا دۆخی باش نییه و تەنها حەوت خاڵیان کۆ کردۆتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button