ئینگلتەراگرنگترین

تین هاگ بە راتکلیف پشت ئەستوورە

یاریگا –

سەرباری رەخنە زۆرەکان لە ئەنجامەکانی مانچستەر یونایتد لەژێر سەرپەرشتی ئێریک تین هاگدا، راهێنەرە هۆڵەندیەکەی بڕوای وایە هێشتا کاتی هەیە لە یانەکە بمێنێتەوە و ئەنجامی هەبێت.

بە گوێرەی راپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی ESPNی ئینگلیزی، ئەو متمانە بەخۆ بوونەی تین هاگ سەرچاوەی گرتووە لە پشت ئەستووربوونی بە سێر جیم راتکلیفی خاوەنپشکی نوێ.

ئەوە لە کاتێکدایە کە را‌هێنەرەکەی مان یو کەوتووەتە ژێر فشاری زۆرەوە بەهۆی بەدەست نەهێنانی نازناوی بەرچاوەوە ئێستایش ترسێکی زۆریان لەسەرە سەرنەکەون بۆ چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

هەر بەپێی ناوەڕۆکی هەواڵەکەی ئەو سەرچاوەیە، هێشتا هیچ دەستەبەر و دڵناییەکی فەرمی نەدراوە بە تین هاگ بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی، بەڵام ناوبراو بە تەواوەتی بیری خۆی تەرخان کردووە بۆ گواستنەوەکانی هاوین. هەرچی دەیڤ برۆیلسفۆردی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەکەشە، چاودێری بەربژێرەکانی تر دەکات لە ئەگەری دوورخستنەوەی تین هاگ کە ساڵێکیتر گرێبەسەتەکەی بەسەر دەچێت.

لە دیارترین ئەو ناوانەی لە ماوەی رابردوودا وەک شوێنگرەوەی تین هاگ باس دەکران گاریس ساوسگەیت، گراهام پۆتەر، رۆبێرتۆ دی زێربی، تۆماس توخێل، جولیان لۆپێتیگی، زینەدین زیدان، روبن ئامۆریم و جولیان ناگلیسمان بوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button