ئینگلتەراگرنگترین

مانچستەر بەرازیلیەکی دەوێت

یاریگا –

مانچستەر یونایتد لە ئێستاوە ئامادەباشە بۆ گواستنەوەکانی هاوین و بۆ ئەو مەبەستە ئامانجەکانی خۆی پێشوەختە دیاری کردووە و چاوی لە یاریزانێکی یوڤێنتوسە.

چاوەڕوان دەکرێت مان یو ئەم هاوینەی دێت دەستببەرداری پۆلێک لە یاریزانەکانی ببێت، بەتایبەت لە هێڵی بەرگری هەریەکە لە هاری ماگوایەر کە ساڵێکیتر گرێبەستەکەی بەسەرڤ دەچێت و، ئەم هاوینەیش رافایل ڤاران کۆتایی بە ماوەی پێکەوەبوونی دێت لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکە. هەر بۆیە بۆ پڕکردنەوەی دڵی بەرگری، بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی میرەری ئینگلیزی، مانچستەر چاوی بڕیەوەتە تواناکانی گلێسۆن برێمەری لە خانمە پیرەکەی سێریائەی.

هەر بەپێی ئەو سەرچاوەیە، بەرگریکارە بەرازیلیەکە مەرجی هەڵوەشاندنەوە لە گرێبەستەکەیدا هەیە لەگەڵ یوڤی و خۆی دەدات لە ٤٣ ملیۆن پاوەند.

برێمەر کە ساڵی ٢٠٢٢ گواسترایەوە تۆرین، ئەم وەرزە ٢٩ یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان بە درێسی یوڤێنتوسەوە هەیە و یەکێکە لە رەگەزە سەرەکییەکانی ماسیمیلیانۆ ئالێگری.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button