ئیتاڵیاگرنگترین

مانچێستەر یونایتد چیدیکە سوفیان ئەمبراتی ناوێت

یاریگا –

وا دیارە سوفیان ئەمرابات نەیتوانی بە ماوەی خواستنەکەی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کارگێڕی یانەکە قایل بکات تا گرێبەستەکەی بۆ بکەن بە هەمیشەیی بۆیە لە ددوای ئەم هاوینەی دێت لە ئۆڵدترافۆرد نابینرێتەوە.

بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی توتۆسپۆرت، یانە گەورەکان هێشتا چاویان لە تواناکانیەتی ناوبراو ئێستا بووەتە ئامانجی یوڤێنتوس و ئەیسی میلانی ئیتاڵی.

سوفیان لە یاریزانە درەوشاوەکانی مۆندیال بوو لەگەڵ هەڵبژاردەی مەغریب و چاوی زۆرێک لە زلهێزەکانی ئەوروپای کەوتە سەر. ئەوە سەرەڕای ئەو ئاستەی لەگەڵ فیورێنتینا پێشکەشی دەکرد لەوەتەی ساڵی ٢٠٢٠ پەیوەندی پێوە کردبوون.

مانچستەر لەسێپتەمبەری ساڵی رابردوو بە خواستن و بە بڕی ٨.٥ ملیۆن یۆرۆ گواستیەوە ریزەکانی لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی بە بەهای ٢١.٤ ملیۆن. بەڵام نەیتوانی خۆی لە پلانەکانی ئێریک تین هاگدا جێ بکاتەوە، بە جۆرێک لە ٢١ یاری سەرجەم پاڵەوانێتیەکانی ئەم وەرزە هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی بۆ مان یو نەکردووە.

هەر ئەمەیش وای کرد لە ماوەی رابردوودا فیورێنتینا نیگەرانبن لە دابەزینی نرخەکەی. بۆیە رەنگە نێچێریکی ئاسان بێت بۆ خانمە پیرەکە یاخود رۆسۆنێری بۆ پێگەی ناوەڕاستی بەرگریی.

فیورێنتینا نیگەرانە لە بارەی نرخی سوفیانەوە

 

بابەتی زیاتر

Back to top button