ئەستێرەیەکی بارسێلۆنا پێشکەشی ئەیسی میلان دەکرێت

یاریگا –
چاوەڕواندەکرێت بارسێلۆنا ئەم هاوینە ریزەکانی بە بەڕێکردنی بەشێک لە یاریزانەکانی و ئەنجامدانی چەند گرێبەستێک رێکبخاتەوە.
یەکێک لەو یاریزانانەی ئێستای بارسێلۆنا لە هەمووان زیاتر ئەگەری بەڕێکردنی بەهێزترە، مارک کاسادۆیە کە دوو وەرزە ناتوانێت لە پلانە سەرەکییەکانی هانزی فلیکدا خۆی جێبکاتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆردی باتالا، ئەو یاریزانە ئیسپانیە پێشکەشی ئەیسی میلان کراوە.
رۆژنامەنووسەکەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ پشبەست بە سەرچاوە ئیتاڵیەکان زانیویەتی کە کاسادۆ خۆرخێ مێندێشی بریکاری کاسادۆ ئەو ناوەڕاستکارەی پێشکەشی رۆسۆنێری کردووە.
سەبارەت بە نرخی کاسادۆ، سەرچاوەکە زانیویەتی کە یانە کەتەلۆنیەکە پێشبینی دەکات لەنێوان 20-30 ملیۆن یۆرۆی دەستبکەوێت.
⚫️🔴 Casadó, ofrecido al AC Milan
➡️ En Italia aseguran que Jorge Mendes ha propuesto al club ‘rossonero’ el fichaje del mediocentro del Barça, por el que esperan sacar entre 20 y 30 millones
✍️ @jbatalla7 https://t.co/wUz2pUkvZc
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) June 28, 2026



