ئیتاڵیاگرنگترینیاریگا

فیورێنتینا نیگەرانە لە بارەی نرخی سوفیانەوە

یاریگا –

دوای ئەو ئاستە بەرزەی لە مۆندیالی ٢٠٢٢ پێشکەشی کرد هاوشانی هاوتیمیەکانیتری لە هەڵبژاردەی مەغریب، سوفیان ئەمبرابت یەکێک بوو لەو ئەستێرانەی شێرەکانی ئەتڵەسی کە سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای کەوتە سەر.

ئەمبرابات کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕووی کردە ریزەکانی فیورێنتینا، لەوێش ئاستێکی باشی پێشکەش دەکرد و هەر بۆیە یانەی مانچێستەر یونایتد پێش ڕکابەرەکانی کەوت بۆ چوونە پێشەوە لەو یاریزانە تا دوا جار لە مانگی سێبتەمبەری ٢٠٢٣ بە خواستن گواستیەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد. بەڵام نەیتوانیوە هەمان ئاستەکەی مۆندیال پیشان بداتەوە و نەشبووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە تیمە ئاست ناجێگرەکەی ئێریک تین هاگدا. هەر بۆیە، بە گوێرەی زانیارییەکانی footballitalia لە ئێستادا فیورێنتینا نیگەرانە لەوەی نرخی یاریزانە دابەزیوە لەو ماوە کەمەی لەگەڵ شەیتانە سوورەکانە.

مانچستەر تەنها لەپێناو گواستنەوەی سوفیاندا بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە، بڕی ٨.٥ ملیۆن پاوەندی دا بە لایەنی ئیتاڵی لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی بە بەهای ٢١.٤ ملیۆن.

یاریزانە ٢٧ ساڵانەکە کە لە پێگەی ناوەڕاستی بەرگریی یاری دەکات، لە ٢١ یاریی ئەم وەرزە لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی نییە بۆ مان یو. هەر بۆیە چاوەڕێ ناکرێت یانە ئینگلیزیەکە گرێبەستەکەی بۆ بکەن بە هەمیشەیی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button