ئینگلتەرامۆندیالی 2026

تەواو؛ ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ و ئینگڵتەرا کۆتاییهات

گورزێکی گەورە بۆ گەنەرز و سێ شێرەکە

Yariga App

یاریگا –

 یانەی ئارسیناڵ و هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی هێڵی بەرگرییان لەدەستدا.

دەیڤد ئۆرنشتاین، رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی تۆری ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بێن وایت، بەرگریکاری راستی تۆپچییەکان، بەهۆی پێکانێکی سەخت لە ئەژنۆی راستیدا چیدیکە ناتوانێت لەم وەرزە یاریی بکاتەوە.

بێن وایت لە یارییەکەی بەرامبەر وێستهام یونایتد لە 10ـی ئایار تووشی پێکان هات و ناچار بوو یاریگا جێبهێشت. پشکنینە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە گومان دەکرێت وایت تووشی پچڕانی بەستەری ناوەندیی ئەژنۆ بووبێت، هەرچەندە پشکنینی وردتر بەردەوامە، بەڵام پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

ئەم پێکانە لە کاتێکدایە کە ئارسیناڵ بۆ دوو نازناوی مێژوویی دەجەنگێت، هەروەها گومانێکی گەورە دەخاتە سەر بەشداریی  یاریزانەکە لە مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، کە تەنیا مانگێکی ماوە بۆ دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button