بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد بەیەکجاریی یانەکە جێدەهێڵێ

Yariga App

یاریگا –

یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد بەیەکجاریی ئۆڵدترافۆرد جێدەهێڵێت و ماوەی خواستنەکەی کە ئێستا لە خولی ئیتاڵیە، دەکاتە هەمیشەیی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ناپۆلی خواستنەکەی راسموس هۆیلوند دەکاتە هەمیشەیی و لە هەفتەی ئاییندە بەدواوە پرۆسەی گواستنەوەکە دەستپێدەکات.

هێرشبەرە دانیمارکیەکە ئەم وەرزە لە مان یونایتد بەخواستن نێردرایە ریزەکانی ناپۆلی. لە پلانەکانی مایکڵ کاریکدا نییە و وا دیارە ئامارەکانی بەدڵی ناپۆلیە کە تا ئێستا توانیویەتی لە 39 یارییدا 14 گۆڵ و 2 ئەسێست بکات.

سەبارەت بە بڕی گرێبەستەکە، سەروەختی گواستنەوەی بە خواستن بۆ ناپۆلی، ئەو یانە ئیتاڵیە بڕی 6 یۆرۆ پێشەکی دا بە لایەنی ئینگلیزی. لە هەفتەی داهاتووشەوە 44 ملیۆنی دیکەی لە بەرامبەر بەهای هۆیلوند وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button