ئینگلتەراگرنگترین

خۆری تێن هاخ لە خولە بەهێزەکان ئاوا نابێت

یاریگا –

ئێریک تین هاگ لە کۆتا مانگەکانی دووەم وەرزی خۆی لەگەڵ مانچستەر یونایتد نزیک دەبێتەوە و تا ئێستا نەیتوانیوە جێی رەزامەندی تەواوەتی کارگێڕی و هاندەرانی یانەکە بێت و دەنگۆی دوورخستنەوەی هەمیشە تارماییەک بووە بەسەر سەریەوە.

بەڵام بە دوورخستنەوەیشی، مانای ئەوە نییە خۆری راهێنەرەکە لە خولە گەورەکاند ئاوا دەبێت. بەڵکو تازەترین زانیاریی باس لەوە دەکات لە بۆندسلیگاوە چاودێری بڕیارەکانی مانچستەرن بۆ ئەگەری دوورخستنەوەی ناوبراو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دەیلی ستاری بەریتانی، یانەکانی بایەرن میونخ، لیڤەرکوزن و شتوتگارت کێبڕکێیان دەبێت بۆ دامەزراندنی راهێنەرە ئەڵمانیەکە.

باڤارییەکان نزیکن دوای ١٢ ساڵ لەسەر یەک بە بردنەوەی بۆندسلیگا، بۆ یەکەم جار نازناوەکە لە دەست دەدەن لە بەرژەوەندی لیڤەرکوزنی چابی ئالۆنسۆ. لە جامی ئەڵمانیایش هەر زوو کرانە دەرەوە و تاکە هیوایان چامپیۆنزلیگە تا گەرەنتی مانەوەی تۆماس توخێلی راهێنەر بکات، کە ئەوەش قورسە. هەر بۆیە تین هاگ بە باشترین بژاردە دەبینن.

هەرچی لیڤەرکوزنی رکابەریان و ئەسپی ڕەشی ئەم وەرزەی سەرجەم خولە بەهێزەکانە، ئەستەمە بتوانن لە چڕبوونەوەی گرنگیپێدانی زلهێزەکانی وەک لیڤەرپوڵ و بایەرن را‌هێنەرە ئسیپانیەکەیان بهێڵنەوە. هەر بۆیە ئەوانیش لە ئێستاوە تین هاگ بە شوێنگرەوەیەکی گونجاو دەزانن.

ئەوەی دەمێنێتەوە، هەر لە چوارچێوەی خولی ئەڵمانیە ئەویش یانەی شتوتگارتە کە پلەی سێیەمی خولەکەیە و یارییەکی هێرشبەری پێشکەش دەکەن و دووەم بەهێزترینن لە رووی ژمارەی گۆڵن لە بۆندسلیگا. تازە و لەم مانگە بە فەرمی سباستیان هۆینێسیان کردووە بە راهێنەریان بە گرێبەستێک تا ساڵی ٢٠٢٧ پاش ئەوەی وەرزی رابردوو توانی بە ماوەیەکی کەم لە دەستبەرکاربوونی لە پۆستەکە، شتوتگارت لە ریزبەندیی کۆتایی بگەیەنێتە پاشکۆی سەرکەوتن بۆ بۆندسلیگا و لە کۆتاییشدا بە ئامانجەکەی گەیشت. بەڵام وا دیارە ئێستا خەونیان گەورەترە و هەر بۆیە راهێنەرەکەی مانچستەریان بە نیشان گرتووە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button