چامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر مونشنگلادباخ

یاریگا: یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووەم یاری خۆی لە قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر بروسیا مونشنگلادباخ ئەنجام دەدات.

یانە شاهانەكە دەیەوێت تۆڵەی شكستەكەی بەرامبەر شاختار بكاتەوە، دوای ئەوەی یانە ئۆكرانیەكە توانی لە نێو خاكی ئیسپانیا بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ یاریەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت.

دووبارە ئیدین هازارد گەڕایەوە لیستی یاریزانەكان و لەگەل هاوتیمەكانی سەفەری كرد.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی زەیدان:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: لۆكاس ڤاسكێز ، ڕافایل ڤاران ، سێرجیۆ ڕامۆس ، فێرلاند میندی

هێڵی ناوەند: كاسیمیرۆ ، ڤالڤێردی ، تۆنی كرۆس مۆدریچ

هێڵی هێرشبردن: كەریم بنزیمە، ڤینیسیۆس جۆنیۆر

بابەتی زیاتر

Back to top button