ئه‌ڵمانیا

هاری کەین بە ڕیکۆردێکی دیکەی مێژووی بایەرن گەیشت

یاریگا –

هاری کین لەگەڵ بایەرن مموینخ بەردەوامە لە پێشکەشکردنی ئاستە بەرزەکەی و پیشاندانی توانا گۆڵکارییەکەی و ئەم جارەیش بەبێ هەژاندنی گۆڵ لە بردنەوەکەیان بەرامبەر موشنگلادباخ نەهاتە دەرەوە کاتێک توانیان ٣-١ شکست بەو یانەیە بهێنن لە هەفتەی ٢٠ی بۆندسلیگا.

هێرشبەرە ئینگلیزیەکە کە لە خولەکی ٧٠ فریای بایەرن کەوت و گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد، یەکسان بوویەوە لەگەڵ ڕیکۆردێکی ١٦ ساڵ پێش ئێستا کە لە یەکەم وەرزی خۆیدا بگاتە گۆڵی ژمارەی ٢٤ لە میانی خولی ئەڵمانی.

ریکۆردەکە پێشتر لە ساڵی ٢٠٠٧ لۆکا تۆنی ئیتاڵی تۆماری کردبوو لە یەکەمین وەرزی لەگەڵ باڤارییەکان.

کەین لەوەتەی هاوینەوە لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە بایەرنەوە کردووە، توانیویەتی گرەو لەسەر توانا گۆڵکارییەکەی بکات و لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان بە درێسی یانە ئەڵمانیەکەوە توانیویەتی ٢٨ گۆڵ تۆمار بکات.

یاری داهاتووی کەین و هاوڕێیانی بەرامبەر لیڤەرکوزنە کە لە ئێستادا کوڕانی چابی ئالۆنسۆ دوو خاڵ پێش کوڕانی تۆماس تۆخل كەوتوون.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button