ئیسپانیابازاری گواستنەوەگرنگترین

دی لیخت چاوەڕوانی بارسێلۆنا دەكات

ماتیاس دی لیخت بەرگریكاری ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی چاوەڕوانی بۆندی بارسێلۆنا دەكات تاوەكو داهاتووی خۆی دیاری بكات.

ڕۆژنامە ئیسپانیەكانی ئەمڕۆ ئەوەیان ئاشكرا كرد كەوا یاریزانە هۆڵەندیەكە چاوەڕوانی بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە دەكات تا داهاتووی خۆی ئاشكرا بكات.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ)ی ئیسپانی ئەوەی ئاشكرا كرد كەوا یاریزانە لاوەكە چەندین بۆندی پێشكەش كراوە ، بەڵام یاریزانەكە دەیەوێت هاوشێوەی فرانك دی یۆنگی هاوڕێی پەیوەندی بە ڕیزەكانی بلاوگراناوە بكات.

دی لیخت لەلایەن یانەكانی پاریس سان جێرمان و مانچستەر سیتی و یوڤێنتوس داواكراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت بۆندێكی هاوشێوەی دی یۆنگ پێشكەشی ئەیاكس بكات بۆ پەلكێشكردنی دی لیخت ، یاریزانە 19 ساڵانەكە لە لێدوانەكانی پێشتریدا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە ئاواتەخوازە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە بكات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close