گرنگترینمۆندیالی 2026

فەرمی؛ ئەستێرەیەكی دیكە لە مۆندیال بێبەش دەبێت

Yariga App

یاریگا –

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا گورزێكی كوشندەی بە لەدەستدانی سێرجی گنابری لە یارییەكانی مۆندیالی داهاتوو بەركەوت.

سێرجی گنابری لەدوای تووشبوون بە پێكانێكی سەخت دڕانی ماسولكەكانی رانی بەفەرمی دووركەوتنەوەی لە مۆندیالی داهاتوو راگەیاند.

گنابری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیویەتی:

چەند رۆژی رابردوو تێپەڕاندنیان زۆر قورس بوو سەبارەت بە خەونی مۆندیال، بەداخەوە بۆ من کۆتاییهات. وەکوو تەواوی خەڵکی وڵاتەکە، لە ماڵەوە پاڵپشتی کوڕەکان دەکەم.

گنابری بەهۆی پێكانەكەیەوە سێ بۆ چوار مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

لە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە كۆمەڵەی پێنجەم هاوشانی هەڵبژاردەكانی كوراساو كۆتدێڤوار و ئێكوادۆر دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button