ئیتاڵیا

لە سەرووی هەموویانەوە ئەستێرەی یانەكە… پێنج یاریزانی میلان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون

یاریگا: یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی ڕایگەیاند ، چەند حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یانەكەدا دۆزراوەتەوە دوای پشكنینەكان.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانەی ئەیسی میلان تووشبوونی پێنج یاریزانی یانەكەی لەسەووی هەمووشیانەوە دۆنارۆما بە ڤایرۆسەكە ڕاگەیاند و ڕوونیشیانكردەوە:” ئێوارەی دوێنێ دوای هاتنەوەی ئەنجامی پشكنینەكان دەركەوتوو هەریەك لە جیانلویجی دۆنارۆما و پیتەر هۆج و سێ كەس لە دەستەی ئەندامانی تیمەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەن”.

” هەموویان بێ نیشانەن، هەر زوو كەرەنتین كران لە ماڵەكەی خۆیان، دەستەی تەندروستی ناوخۆی ئاگادار كراوەتەوە،ئەمڕۆ پشكنین بۆ تەواوی یاریزانان و دەستەی ئەندامانی تیمەكە دەكرێتەوە”.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یانەی میلان ڕووبەڕووی ڕۆما ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button