ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

لاوتارۆ مارتینێز باس لە داهاتووی دەكات

یاریگا –

لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دوای بردنەوەی نازناوی سكۆدێتۆ باس لە داهاتووی دەكات.

شەوی رابردوو بەشێوەیەكی فەرمی ئینتەر میلان بوویە پاڵەوانی سێریا ئەی دوای بردنەوەی لە ئەیسی میلان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك.

بەو بردنەوەیەش ئینتەر میلان كۆی خاڵەكانی بۆ 86 خاڵ بەرزكردەوە و بە جیاوازی حەڤدە خاڵ لە پێش ئەیسی میلانی دووەمەیەوەیە، پێش پێنج هەفتە لە كۆتاییهاتنی خولەكە نازناوەكەی یەكلاكردەوە.

لە دوای یارییەكە لاوتارۆ مارتینێز لە لێدوانێكیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت دەربارەی پێشكەوتنەكانی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی گوتی:

پێوویستە رێككەوتنێكی گونجاو لەگەڵ یانەكە بدۆزینەوە، من ئێستا زۆر دڵخۆشم، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ئاهەنگ بگێڕین، هیوادارم ئەوە رووبدات و بگەینە رێككەوتن.

گرێبەستەكەی هێرشبەرە ئەرجەنتینیەكە لەگەڵ ئینتەر میلان لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لەم وەرزەی سێریا ئەی لاوتارۆ بەشداری لە 29 یاریدا كردووە و توانیویەتی 23 گۆڵ بكات و دوو گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button