ئیتاڵیاگرنگترین

ئینتەر شەوێکی مێژوویی هەڵبژارد بۆ بوون بە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی

یاریگا –

یانەی ئینتەر میلان بە فەرمی بوو بە پاڵەوانی خولی ئیتاڵی پێش کۆتایی هاتنی خولەکە بە پێنج هەفتە.

شەوەکە بۆ نێرازۆری و هاندەرانیان ئێجگار تایبەت و بردنەوەی نازناوەکە دوو جار گرنگی خۆی هەبوو بەوەی لە دێربی توڕە و لەسەر حیسابی ئەیسی میلانی رکابەریان توانیان ئاهەنگی بردنەوەی یارییەکە و بەدەستهێنانی نازناوەکە لە یەک کاتدا بگێڕن.

ئینتەر لە خولەکەکانی 18 و 49دا توانیان دڵنیاییەک بدەن بە هاندەران کاتێک لە ڕێگەی هەریەکە لە فرانچیسکۆ ئێچیربی و مارکۆس تورامەوە پێش بکەون. رۆسۆنێری زۆر هەوڵدا تا ئاهەنگەکەیان بشێونێت و نەیەڵێت لەبەرچاوی هاندەرانیان ئاهەنگی نازناوەکە بگێڕن. لە خولەکی 80 لە رێگەی تیۆ هێرناندزەوە جیاوازییەکەیان کەم کردەوە، بەڵام بێهودە بوو.

ئەوە 20هەم نازناوی سکۆدیتۆ بوو بۆ ئینتەر. بەوەش پێش میلانی رکابەری دایەوە.

شایانی باسە یوڤێنتوس بە 36 نازناو خەزێنەکەی دەوڵەمەندترینە لە نازناوەکەی خولی وڵاتەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button