ئیتاڵیاگرنگترین

میلان راهێنەرێکی فەرەنسی بو شوێنگرەوەی پیۆلی دەستنیشان کردووە

یاریگا –

ئەیسی میلانی ئیتاڵی گەشتووەتە وێستگەی کۆتایی لەگەڵ ستیفانۆ پیۆلی را‌هێنەری و ئەم هاوینە لێک جیادەبنەوە.

میلان ئەم وەرزە لە سەرجەم نازناوەکان بێهیوا بوو. دیارترین ڕووداوی وەرزەکەیش بۆ رۆسۆنێری دۆڕاندنیان بوو بە ئینتەر میلانی رکابەریان لە هەفتەی 33 لەنێو یاریگای خۆیان کە هاوکات بردنەوەی نازناوەکە بوو بۆ نێرازۆری لەپێش چاوی هاندەرانی میلان.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گازێتا دێلۆ سپۆرت، یانە ئیتاڵییەکە کریستۆڤ گالتیێی فەرەنسی دیاریکردووە بۆ شوێەنەکەی پیۆلی.

گالتێ ئێستا راهێنەری یانەی دوحەیلی قەتەرییە شەش مانگە ئەرکەکەی وەرگرتووە.

ناوبراو پاشخانێکی ئەرێنی هەیە لە فەرەنسا لە ڕووی نازناو و خەڵاتەکانەوە. ساڵی 2013 کاتێک راهێنەری سانت ئیتیان بوو، توانی خەڵاتی باسترین راهێنەری وەرز بباتەوە هاوشانی کارلۆ ئەنچلۆتی لە ئەوکاتی پاریس سان جێرمان. ئەوە کۆتا خەڵات نەبوو بۆ گالتیێ. ساڵی 2019یش هەمان خەڵاتی پێبەخشرا کە توانی پلەی دووەمی بۆ یانەی لیل بەدەستبهێنێت. دوو ساڵ دواتر ئەو یانەیەی کرد بە پاڵەوانی خولەکە و توانیشی جارێکیتر خەڵاتی باشترین راهێنەر بباتەوە. ناوبراو ئاڵنگاریی پی ئێس جی تاقیکردەوە ساڵی 2022 ئەرکە قورسەکەی گرتە ئەستۆ بە هەبوونی چەندین ئەفسانە و ئەستێرە لە ریزەکانیدا و توانی نازناوی لیگ وەن بباتەوە، ئەگەرچی دواتر دوورخرایەوە.

راهێنەرە فەرەنسیەکە تاکە ناو نییە بە میلانەوە دەبەسترێت، هەریەکە لە ڤان بومێلی هۆڵەندی، جولیان لۆپیتیگی و مانوێل پێلگرینی ئیسپانی و تەنانەت زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچیش وەک پاڵێوراو ناویان لە میدیاکاندا هاتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button