ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

چارەنووسی پیۆلی یەکلایی دەبێتەوە

یاریگا –

ستیفانۆ پیۆلی لە کۆتایی ئەم وەرزە یانەی ئەیسی میلان جێدەهێڵیت.

رۆژنامەنووسی ماڵپەری رێلێڤۆ، ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، پلانەکانی ئەیسی میلان هیچ گۆڕانکاری بەسەر نەهاتووە، بەتایبەت دوای ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەکە لە یۆرۆپالیگ، پیۆلی و میلان لە کۆتایی وەرز جیادەبنەوە.

یانەکەی شاری میلانۆ لەم وەرزە بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، لە یۆرۆپالیگ لە قۆناخی چارەکی کۆتایی لەسەر دەستی رۆما کرایە دەرەوە، هەروەها لە سێریا ئەی بە کۆکردنەوەی 69 خاڵ و بە جیاوازی 14 خاڵ لەدوای ئینتەر میلان پلەی دووەمی گرتووە.

ئیدارەی میلان راهێنەرە ئیتاڵییەکە بە بەرپرسی یەکەمی ئاستە خراپەکەی میلان دادەنێت، لەو بڕوایەدان چیتر پیۆلی کەسە گونجاوەکە نییە و کاتی رۆیشتنی هاتووە.

پیۆلی لە ئۆکتۆبەری 2019 بووە راهێنەری میلان، لە 234 یاری خاوەنی 131 بردنەوە، 50 دۆڕان و 51 یەکسانبوونە، نازناوێکی سێریا ئەیشی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button