ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

یارییەکەی ناپۆلی و ئەلکەمار لە لێواری دواخستن دایە

یاریگا-ئەگەری ئەوە زۆرە یاری نێوان ناپۆلی و ئەلکەمار لە خولی ئەورووپا دوابخرێت یان هەڵبوەشێتەوە پاش هەڵکشانی کەیسی تووشبوانی ئەلکەمار بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

وابڕیار بوو شەو پێنجشەممە لە خاکی ئیتاڵیا دا، ناپۆلی و ئەلکەمار بەیەک بگەن بەڵام کەناڵی نۆسی هۆڵەندا رایگەیاندووە هەشت یاریزانی دیکەی یانەکە تووشی کۆرۆنا هاتوون، بەوەش ژمارەی سەرجەم یاریزانە تووشبووەکانی ئەو یانەیە بەرزدەبێتەوە بۆ ١٧ یاریزان و تەنها ٨ یاریزانی تیمی یەکەم ماونەتەوە.کەمترین ژمارەی رێگە پێدراویش بۆ یارییەک ١٣ یاریزانە.

لەباری ئەوەی دامەزراوە حکومەییەکانی ئەو وڵاتە رێگربن لە گشتی ئەلکەمار بۆ ئیتاڵیا ئەگەری ئەوەش لە ئارادایە یارییەکە ٣-٠ بۆ بەرژەوەندی ناپۆلی بنوسرێت، هاوشێوەی ئەوەی بەسەر خوودی ناپۆلی هات بەرامبەر یوڤێنتۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button