ئیتاڵیائیسپانیا

ناپۆلی شوێنگرەوەی ئۆسیمین دەستنیشان دەکات

یاریگا –

ئارتێم دۆڤ بیک، هێرشبەری جیرۆنا و گۆڵکاری ئێستای لالیگا، بڕیارە شوێنی ڤیکتۆر ئۆسیمین لە ناپۆلی بگرێتەوە.

ماوەیەک لەمەو پێش، ئۆریلیۆ دی لۆرانتیس سەرۆکی یانەی ناپۆلی دووپاتیکردەوە کە ئەستەمە ئۆسیمین بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەکە بمێنێتەوە و پێدەچێت پەیوەندی بە یانەکیتر بکات. یانە ئیتاڵییەکەش داوای سەروو 100 ملیۆن یۆرۆ بۆ گۆڵکارە نەیجیریایەکە دەکات و دەگوترێت کە ئەو بژاردەی سەرەکی پاریس سانجێرمانە بۆ جێگرتنەوەی کیلیان ئێمباپێ. هەروەها ئۆسیمین ئۆفەری لە پرێمەرلیگیشەوە هەیە.

ئارتێم دۆڤبیک هێرشبەری جیرۆنا

بێگومان لەگەڵ رۆیشتنی ئۆسیمین، ناپۆلی بەدوای بژاردەیەکدا دەگەڕێت بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری. ئەمڕۆ رۆژنامەی دینامۆ کیێڤ رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی ناپۆلی ئارتێم دۆڤبیکی گۆڵکاری ئۆکراینی جیرۆنایە.

دۆڤ بیک لەم وەرزەدا بەشێوەیەکی ناوازە دەرکەتووە و گۆڵکاری لالیگایە بە 18 گۆڵ کە گۆلێکی لە جود بێلینگهام زیاتر هەیە، هەروەها چانسی ئەوەی هەیە ژمارەی گۆڵەکانی لە 6 هەفتەی داهاتوودا زیاتر بکات. لە راستیدا کێبڕکێی گۆڵکاری ئەم وەرزەی لالیگا لە نێوان ئەو و ئەستێرەکەی ریال مەدرید دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button