ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چێڵسی چەند یاریزان دەفرۆشێت و کێ دەگوازێتەوە؟

ئۆسیمین ئامانجی یەکەمی بلووزە

یاریگا –

چێڵسی دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا بەختی خۆی لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمین تاقیبکاتەوە.

هەرچەندە چێڵسی لەژێر مەترسی شکاندنی بڕگەکانی یاسای یاری خاوێندایە، بەڵام لە نزیکەوە چاودێری ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی دەکات.

پێگەی فووتبۆڵ ترانسفێرس بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت بە هەرشێوەیەک بێت بۆ وەرزی داهاتوو، بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکی ئەوروپادا بکات. تۆد بۆیڵی، خاوەنی یانەکە دەیەوێت چەند یاریزانێکی دیکەش بگوازێتەوە، بەڵام ئامادەنییە مەترسی بخاتە سەر یانەکەی و رێساکانی یاری خاوێن بشکێنێت.

چێڵسی بە نیازە کێ بفرۆشێت؟

هەریەکە لە کۆنۆر گاڵاگێر، تریڤۆ چالۆبا، یان ماتسن، ئارماندۆ بڕۆخا و لویس هۆڵ لە لیستی گواستنەوەکاندان. هەرچەندە گالاگێر یەکێکە لە یاریزانە سەرەکییەکانی پێکهاتەکەی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە هاوینی داهاتوودا، پەیوەندی بە تۆتنهام یاخود مانچێستەر یونایتدەوە بکات.

لەلایەکی دیکەوە مارک کوکورێییا 18 مانگ بەر لە ئێستا لە برایتنەوە پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد، بەڵام نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت و رەنگە یەکێکی دیکە بێت لەوانەی ستامفۆرد بریج جێبهێڵێت.

تیاگۆ سیلڤا، بەرگریکاری دوو تەمەنی بەرازیلی لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی بەسەر دەچێت و پێناچێت نوێبکرێتەوە.

هەریەکە لە رۆمێلو لوکاکو، کێپا ئاریزابالاگا و حەکیم زیاش بە خواستن چێڵسییان جێهێشتووە و ئەوانیش لە لیستی فرۆشراوەکاندان.

بەگوێرەی بەهای ئێستای ئەم 11 یاریزانە، چێڵسی نزیکەی 200 ملیۆن یۆرۆی دەستدەکەوێت و ئەوکاتە دەتوانێت ئۆسیمین بە زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆ بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button