ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئاڵۆنسۆ رەتیدەکاتەوە؛ پشت پەردەی جەنگی ریال مەدرید و چێڵسی ئاشکرا دەبێت

ریال مەدرید و ئێنزۆ یەکتریان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید بیر لەوە دەکاتەوە هەنگاوی فەرمی بۆ گواستنەوەی ئێنزۆ فێرناندێز بنێت.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریال مەدرید پلانی داناوە بۆ تاقیکردنەوەی خۆڕاگریی یانەی چێڵسی لە رێگەی پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی گەورە بە بەهای 120 ملیۆن پاوەند بۆ کڕینی ئەستێرەی ئەرجەنتینی، ئێنزۆ فێرناندێز.

فلۆرێنتینۆ پێرێز دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە دووبارە وەکوو سەرۆکی ریال مەدرید هەڵبژێردرایەوە، بەڵێنی واژۆکردنی چەندین گرێبەستی گەورەی داوە بۆ پشتگیریکردنی پڕۆژە نوێیەکەی جۆزێ مۆرینیۆ.

هۆکاری سزادانی ئێنزۆ و پێداگریی ئاڵۆنسۆ

چێڵسی نرخێکی ئێجگار بەرزی لەسەر ناوەڕاستکارە ئەرجەنتنییەکە داناوە، چونکە چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەرە نوێی بلووز، سوورە لەسەر ئەوەی ئێزۆ بەشێک بێت لە پێکهاتەی وەرزی داهاتووی.

وەرزی رابردوو، فێرناندێز بۆ ماوەی دوو یاریی لە لایەن یانەی چێڵسییەوە سزادرا و راگیرا، دوای ئەوەی بە ئاشکرا حەزی خۆی بۆ چوونە ریزەکانی مێرێنگی دەربڕی. ئێنزۆ لە مانگی ئاداری رابردوو و لە کاتی ئەرکی نیشتمانیی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاندبوو کە ئارەزوو دەکات لە شاری مەدرید بژیت.

دۆخی دانوستانەکان لە نێوان مەدرید و لەندەن

لەم قۆناخەی ئێستا، هێشتا هیچ رێککەوتنێک لە نێوان هەردوو یانەکەدا نەکراوە. لای خۆشیانەوە، بەرپرسانی چێڵسی بەدوای فرۆشتنی یەکێک لە گرنگترین و سەرەکترین یاریزانەکانی خۆیاندا ناگەڕێن، بەڵام، لەبەر ئەوەی فلۆرێنتینۆ پێرێز زۆر پەرۆشە بۆ ئەوەی بە جووڵەیەکی گەورە هێزی خۆی لە بازاڕی گواستنەوە بسەلمێنێت، چاوەڕوان دەکرێت دۆسیەی فێرناندێز ببێتە یەکێک لە گەورەترین و گەرمترین چیرۆکەکانی بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە.

ئێنزۆ  لە کانوونی دووەمی ساڵی 2023 بە گرێبەستێک بە بەهای 106 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە چێڵسییەوە کرد و گرێبەستەکەی تاوەکوو ساڵی 2032 درێژەی هەیە، بەڵام دانوستانەکانی نوێکردنەوەی لەم مانگانەی دواییدا پەکیانکەوتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button